17
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رككۆماری له شاره‌كانی كوردستان و ئێران ده‌ستی پێكرد و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له چۆڵ بوونی بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئێران، دایكانی شۆڕشی ژینا له كوردستان، به‌ندكراوانی سیاسی، چالاكانی كرێكاری، مه‌ده‌نی و سیاسی له نێوخۆ و ده‌روه‌ی وڵات، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیان، ئه‌نجومه‌نی سنفی خوێندكاران، سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان و شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماریان بایكۆت و داویان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی كرد، له ماهوه بمێننه‌وه و نه‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.