21
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، دایكانی “سارینا ساعدی” و “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری سنه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێرانیان بایكۆت كرد.
دایكانی سارینا و هوومه‌ن له دوو په‌یامی جیاجیادا ڕوو له ده‌سه‌ڵات ڕایانگه‌یاند: نێوان ئێمه و ئێوه، ده‌ریایه‌ك له خوێن هه‌یه و ده‌نگی ئێمه ته‌نیا ڕووخانی كۆماری ئیسلامییه. ئه‌و دوو دایكه دادخوازه ڕوو له خه‌ڵكی كوردستان و ئێران وتیان: ئه‌گه‌ر گیانی ئازیزانتان بۆ گرینگه و داهاتوویه‌كی باشتان بۆ منداڵه‌كانتان ئه‌وێت، له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و سه‌ردانی سندووقه‌كانی ده‌نگدان نه‌كه‌ن.