68
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی سه‌ر به گرووپی ئارازی مهاباد به هه‌ڵكشان به‌سه‌ر چیای “ڕه‌زه‌وان”ی سه‌ر به شاری شنۆ، یادی گیانبه‌ختكردووانی كیمیابارانی سه‌رده‌شتیان به‌رز نرخاند.
سێ و پێنج ساڵ پێش ئێستا ڕژیمی به‌عسی عێراق چوار ناوچه‌ی قه‌ره‌باڵغی له سه‌رده‌شت به چه‌كی كیمیایی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه ١١٠ هاونیشتمانی گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌شت هه‌زار كه‌س له كۆی ١٢ هه‌زار دانیشتووی ئه‌و شاره ژاراوی بوون. سه‌رده‌شت یه‌كه‌مین شار پێش حه‌له‌بجه بوو كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی جه‌نایه‌تكاری عێراقه‌وه بۆردوومانی شیمیایی كرا و ئازاره‌كانی ئه‌و كاره‌ساته تا هه‌نووكه‌ش به‌رده‌وامه.