گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ بانه و عه‌سه‌لوویه‌

 

ڕۆژانی سێشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ ٥ و ٧ی پووشپه‌ڕ، دوو كرێكار به‌ ناوه‌كانی “فه‌رهاد ئیبراهیمی و “عوسمان ئه‌مینی” له‌ شاره‌كانی عه‌سه‌لوویه و بانه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌، كرێكارێكی ڕۆژموزدی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ له‌ پاڵاوگه‌ی هه‌شته‌می عه‌سه‌لوویه به‌ ناوی “فه‌رهاد ئیبراهیمی”، له‌ كاتی كاركردن دا تووشی ڕووداو هاتووه‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، كرێكارێكی خه‌ڵكی بانه به‌ ناوی “عوسمان ئه‌مینی” له‌ كاتی دامه‌زراندنی ئامێری ساردكه‌ره‌وه‌ تووشی به‌رقگرتوویی بوو و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net