شكستهێنانی شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری له‌ ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخوازه‌وه‌ بایكۆت كرا و هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ هاوردنی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان شكستی هێنا و سه‌رشۆڕییه‌كه‌ی بۆ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی مایه‌وه‌.

به‌پێی سه‌دان وێنه و ویدیۆ كه‌ له‌ شاره‌كانی كوردستانه‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، زیاتر له‌ ٩٠ له‌ سه‌دی خه‌ڵك به‌شداریان له‌ گاڵته‌جاریی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم نه‌كردووه‌ و له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ زۆربه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان چۆڵ و سندووقه‌كان خاڵی بوون. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، ڕێژه‌ی به‌شداری له‌ پارێزگاكانی كوردستان، سیستان و به‌لووچستان، تاران و گیلان كه‌متر له‌ ٢٣ بووه‌. هه‌ر چه‌ند ڕژیم له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن‌ به‌ندكراوانی هه‌ندێك له‌ زیندانه‌كانی ناچار به‌ ده‌نگدان كرد، به‌ڵام به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج و تاران به‌ دروشمی دژه‌ حكوومه‌ت وڵامی سه‌ركوتگه‌رانیان دایه‌وه‌. به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، مزگه‌وته‌كان له‌ به‌یانیه‌وه‌ تاكوو شه‌و سێ جار بانگه‌وازی خه‌ڵكیان كردووه‌ و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان سێ جار كورته‌ نامه‌یان بۆ خه‌ڵك ناردووه،‌ به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بۆ هاوردنی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان شكستی هێناوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net