52
ڕۆژی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، چواره‌مه‌ین ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختكردنی سێ ژینگه‌پارێزی ئه‌ندامی ڕێكخراوی ژیوای پاوه بوو، به‌و بۆنه‌وه كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئه‌و شاره له مه‌راسمێكدا ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی گرووپی ڕۆژیاری پاوه به مه‌به‌ستی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێگای پاراستنی ژینگه به ناوه‌كانی “موختار خه‌ندانی”، “یاسین كه‌ریمی” و “بیلال ئه‌مینی”، به‌سه‌ر چیای “زاوهڵی” سه‌ر به زه‌نجیره چیای شاهۆ هه‌ڵكشان. هه‌روه‌ها له شاری پاوه‌ش، ژماره‌یه‌ك له چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌زاری ئه‌و سێ گیانبه‌ختكردووه‌یان گۆڵباران كرد.