“مه‌حموود ساڵحی” چالاكی كرێكاری خۆشناوی خه‌ڵكی سه‌قز، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، به‌رانبه‌ر به سه‌پاندنی تۆمه‌تی به‌غی به‌سه‌ر “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی”، چالاكی كرێكاری به‌ندكراوی خه‌ڵكی ڕه‌شت، كاردانه‌وی نیشان دا.
“مه‌حموود ساڵحی”، ئه‌ندامی پێشووی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا له ئینستاگرام ڕایگه‌یاند: ئه‌ندامه‌تی له كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی هیچ په‌یوندییه‌كی به كۆمه‌ڵه‌وه نییه و سه‌پاندنی ئه‌و تۆمه‌ته به‌سه‌ر “شه‌ریف محه‌ممه‌دی” ته‌نیا بۆ سه‌ركوتی زۆرتره. “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” و هاژینه‌كه‌ی به ناوی “سیرووس فه‌تحی” ئازاد بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌تی له كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی نیشانه‌ی به‌غی بوونه، ورن هه‌موومان بگرن، چوونكه ماوه‌یه‌ك ئێمه‌ش ئه‌ندامی ئه‌و كومیته‌یه بووین.