ڕۆژی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ند وڵاتی جیهان، هاوكات له‌گه‌ڵ شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران، خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری بایكۆتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌و شانۆگه‌رییه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی له‌نده‌ن، هامبوورگ، به‌ڕلین، كۆپنهاگن، سیدنی، كانبرا، ولینگتۆن، واشینگتۆن، لووس ئانجلێس، ستۆكهۆڵم، ئۆسلۆ، پاریس، میلان و ڕۆم، لاهه و ئامستردام له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و دژ به‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدانیان كردووه دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه. له هه‌ندێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان، تێكهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌كرێگیراوانی ڕژیم ڕوویداوه. له شاری له‌نده‌ن، دوو به‌كرێگیراوی ڕژیم به تۆمه‌تی بێڕێزی به خۆپێشانده‌ران، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.