61
“ئیسماعیل گرامی” چالاكی كرێكاری خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی تاران، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن لقی هه‌زار و ٢٧ی دادگای ژماره ٢ی سزاكانی تاران بانگهێشت كرا.
“ئیسماعیل گرامی” له به‌هاری ساڵی ١٤٠٠ دا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له به‌ندیخانه‌كانی تارانی گه‌وره، ئێڤین و ڕه‌جایی شار زیندانی كرا. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠١ ئازاد بوو، به‌ڵام ڕۆژی شه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه بانگهێشت و بڕیاره ڕۆژی ١٦ی پووشپه‌ڕ خۆی به لقی ١٠٢٧ی دادگای قدووسی بناسێنێت.