35
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی میدیایی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، دوو شه‌رڤانیان له ئۆپراسیۆنێك دژی شانه نووستووه‌كانی داعش له دیره‌زوور گیانیان به‌خت كردووه.
ئۆپراسیۆنی گه‌رده‌لوولی جه‌زیر كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه ده‌ستی پێكردووه، شانه نووستووه‌كانی داعشی له بیابانه‌كانی دیره‌زوور كردووه‌ته ئامانج و مه‌به‌ست له‌و ئۆپراسیۆنه، دابینكردنی ئه‌منیه‌ت و ئارامی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و له‌ناوبردنی داعشه. له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی، دوو شه‌رڤانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك به ناوه‌كانی “مه‌حموود خه‌له‌ف” و “ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د” گیانیان به‌خت كردووه.