27
ڕۆژی شه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، توركانی فاشیست له شاری مۆغلا هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری كورد كه له سالۆنێك دا كاریان ده‌كرد و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، گرووپێكی ٢٠ كه‌سی فاشیستی تورك به كاتی شه‌و ڕێگه‌یان به كرێكارانی شاغڵ له سالۆنێك دا گرتووه و پاش بێڕێزی و هه‌ڕه‌شه‌كردن، به چه‌قۆ و چۆماق هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كرێكاران و چه‌ند كه‌سیان بریندار كردووه.