خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی كرێكاران و ئازادیخوازان له‌ ئیستانبوول

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی پووشپه‌ڕ، هه‌زاران كرێكار، حیزب و لایه‌ن سیاسییه‌كان، گرووپه‌كانی فمێنیست، ڕێكخراوه‌كانی ژنان و لاوان له‌ شاری ئیستانبوول دژبه‌ داگیركردنی شاره‌داری جووله‌مێرگ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فاشیستی ئه‌ردۆغانه‌وه‌ خۆپێشاندانیان كرد.

ئه‌و چالاكییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حیزبی ده‌م پارتی و ئیتحادییه‌ كرێكارییه‌كان ڕێكخرابوو، له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی ژنان، گه‌نجان و حیزب سیاسیه‌كانی دیكه‌ پێشتیوانی لێ كرا و هه‌زاران كه‌س تێدا به‌شدارییان كرد. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌، داگیركردنی شاره‌داری جووله‌مێرگ و زیندانی كردنی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكیان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد. به‌شداربووان دژبه‌ فاشیزم، دژبه‌ سه‌ركوتی ژنان، هه‌ژاری و ته‌وه‌ڕۆم، هه‌روه‌ها زه‌وتكردنی ئازادییه‌كانی خه‌ڵك دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net