32
شەوی هەینی ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئومید مورادی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ لەلایەن هەنگی مەرزی ڕژیمه‌وه لە سنووری تەتەی هه‌ورامان، ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “ئومید مورادی” له كاتی كۆڵبه‌ری دا كه‌وتووه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی مه‌ریوان و پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوون، به باتۆم لێ دراوه. شایانی باسه كه زانیارییه‌كی زۆرتر له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و چاره‌نووسی ئه‌و كۆڵبه‌ره له‌به‌رده‌ستدا نییه.