24
گه‌نجانی ئازادیخواز قوروه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ و هاوكات له‌گه‌ڵ كۆچی دوایی باوكی یه‌كێك له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ به ناوی “ئیبراهیم ڕه‌زایی”، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه.
كۆمیته‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی قوروه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای سه‌رخۆشی كردن له بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌زایی، ئاماژه‌ی به ئێش و ئازاری دایكان و باوكانی دادخوازی ئێران كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه قه‌د ئه‌و ئازاره‌ی كۆماری ئیسلامی نه‌سیبی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كردووه له بیر ناكه‌ن و تا كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی درێژه به خه‌بات ئه‌ده‌ن.