ڕۆژی شه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، “مه‌حموود ساڵحی” له ڕێبه‌رانی ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری كوردستان، له نه‌خۆشخانه‌ی سینای تاران نه‌شته‌رگه‌ری و عه‌مه‌لی په‌یوه‌ندی ده‌ماری ده‌ستكردی بۆ كرا.
“مه‌حموود ساڵحی” له حاڵێكدا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه كه به‌هۆی به‌ندكرانی نایاسایی و ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌كوو گورچیله بووه. له‌و كاته‌وه كۆماری ئیسلامی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه، مه‌حموود ساڵحی” ١٩ جار به‌ره‌وڕووی تۆمه‌تی ناڕه‌وا بووه‌ته‌وه و چه‌ندین جار ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌رجه‌م ٨ ساڵ زیندانی كراوه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه به‌هۆی سه‌رمابردوویی له به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سه‌قز و مانگرتن له خواردن تووشی خوێنبه‌ربوونی گورچیله بوو و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناچاربوون دیالیزی بوو بكه‌ن.