36
ڕۆژی شه‌ممه یه‌كشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، دارستانه‌ی شاری جوانڕۆ بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه ئاگر درا و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دارستانه‌كانی شاری جوانڕۆ له چه‌ند لاوه ئاگر دراوه و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه ئاكامێكی نه‌بووه. ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان داوا له خه‌ڵك ئه‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه تاكوو ڕێگه له په‌ره‌سه‌ندنی ئاگره‌كه بۆ ناوچه‌كانی دیكه بگرن.