“فه‌رهاد شێخی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز و دانیشووتی شاری هه‌شتگردی كه‌ره‌ج، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئاسف حسێنی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
“فه‌رهاد شێخی” سه‌ره‌تای مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ڕه‌جایی شار گوازرایه‌وه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له ڕێكه‌وتی ١٨ ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وت و له زیندان ئازاد كرا. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، “فه‌رهاد شێخی” بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ شاری دیوانده‌ره مه‌حكووم كراوه.