ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شه‌ش ئه‌ندامی شۆرای شاری سه‌رده‌شت

 

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی دادگوسته‌ری ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ئه‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌ بۆ شه‌ش ئه‌ندامی شۆرای شاری سه‌رده‌شت به‌ تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل كه‌یفه‌رخواستی ٣٢ هه‌زار دۆلاری ده‌ركردووه‌.

به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی دادگوسته‌ری له‌ پارێزگای ورمێ، بابه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌لایه‌ن ٩ ئه‌ندامی شۆرای شاری سه‌رده‌شت له‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌ خراوه‌ته‌ به‌ر باس و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ شه‌ش كه‌س له‌و ٩ تۆمه‌تباره‌ بڕی ٣٢ هه‌زار دۆلار به‌رتیلیان وه‌رگرتووه‌ و په‌روه‌نده‌كه‌یان ڕاده‌ستی دادگای سزاكانی ئه‌و شاره‌ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net