ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “پاشهبهرد” و دانیشتووی ناوچه‌ی نلاس به ناوی “ئیبراهیم ئیبراهیمی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری كانی زه‌رد بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئیبراهیم ئیبراهیمی” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه. به‌پێی ئاماری تۆماركراو له كۆڵبه‌رنیووز، سه‌رجه‌م ٢٧٠ كۆڵبه‌ر له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی، له سنووره‌كانی كوردستان كوژران و بریندار بوون. له‌و ڕێژه‌یه ٣٤ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، سه‌رمابردوویی، به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی و ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٣٦ كه‌س بریندار بوون.