كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی شیركه‌تی فولادی ئه‌هواز ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، له به‌رده‌م مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی ڕژیم له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی بێكاركراوی شیركه‌تی فولادی ئه‌هواز خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان و نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداد بوون. كرێكارانی ناڕازی چه‌ندین جار له به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت و ئوستانداری خووزستان له شاری ئه‌هواز ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خێوه‌تیان هه‌ڵدا، به‌ڵام وڵامی به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا سه‌ركوت بوو. ئه‌مجاره كرێكارانی ناڕازی له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی ڕژیم له تاران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد و خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون.