ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی كارخانه‌ی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی فیرووزئاباد بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٢ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری شاغڵ له كارخانه‌ی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی فیرووزئاباد كار ده‌كه‌ن و به‌شێكی زۆریان كرێكارانی ژنن كه به نیسبه‌ت پیاوان، حه‌قده‌ستی كه‌متر وه‌ر ده‌گرن و خاوه‌نكار له دابینكردنی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار خۆ ده‌بوێرێت. پێشتریش كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته مانیان گرت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه به‌ڵێنی دا داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه. كرێكاران خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار، پێدانی سه‌ختی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.