به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ٩ به‌ندكراوی چه‌پگه‌رای ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه له شانۆی هه‌ڵبژاردنی كۆماری ئیسلامی به‌شداری ناكه‌ن.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به دوو به‌ربژێری په‌سه‌ندكراوی خامنه‌یی كراوه و ڕاگه‌یێندراوه كه حكوومه‌ت له‌و ڕێگه‌وه ده‌یه‌وێت شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ستچووی خۆی به‌ده‌ست بێنێته‌وه. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه وه‌كوو هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌ی جیهانی سه‌رمایه‌داری، بێ مانایه و ڕژیم خه‌ڵك ناچار ده‌كات تا له نێو چه‌ند زاڵم دا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن. “ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی”، “هه‌ستی ئه‌میری”، “گوڵڕۆخ ئیرایی”، “ناهید ته‌قه‌وی”، “ناهید خوداجوو”، “نه‌سرین خزری جه‌وادی”، “فه‌ڕۆخ نه‌ساجی” و “مه‌ریه‌م یه‌حیه‌وی” له واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه بوون.