ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)
خولییەکەمیهەڵبژاردنیسەرۆککۆماریئیسلامی،ڕۆژی٨یپووشپەڕبەسەرکەوتنیگرنگوبەرچاویجەماوەرکۆتاییپێهات. بە پێی ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە ٦٠%ی خەڵک هەڵبژاردنەکەیان بایکۆت کردووە و تەنیا ٣٨ی لەسەدی خەڵک لە سەرانسەری ئێران دەنگیان بە کاندیدەکانی ڕێژیم دا. “نا“ی لێبڕاوانەی جەماوەر، سەرەڕای تەبلیغاتی بەربڵاوی میدیاکانی حکوومەت و سەرجەم ئۆپۆزسیۆنی نێوخۆی ڕێژیم، نیشانەیەکی ئاشکرایە لە تێپەڕبوونی خەڵک لە تەواوەتی کۆماری ئیسلامی. دابەزینی بەرچاوی بەشداریی خەڵک لە گەورە شارێکی وەک تاران و پارێزگاکانی کوردستان و بەلووچستان، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە لە هەر شوێنێک بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی“، بەهێزتر دەرکەوتبێت، بەشێکی بەرینتر لە خەڵک، لە حکوومەتی ئیسلامی تێپەڕ بوون. “نا“ی
گەورە و بەربڵاوی خەڵک لە ڕێگەی “بزووتنەوەی بایکۆتی هەڵبژاردنە“وە هاوکات لەگەڵ گەشەکردن و پەرەسەندنی خۆڕاگریی و نافەرمانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی لە بواری حیجاب و بزووتنەوەی ڕوو لە گەشەی داواکاری تەوەری کرێکاران و موچەخۆران، نیشانەی هێزی بەرینی ئەو جەماوەرەیە کە خەریکە خۆی بۆ تێکشکاندنی هێز و دەسەڵاتی حکوومەتی ئیسلامی و پێکهێنانی دامەزراوە مەدەنیی و ئۆرگانەکانی دەسەڵاتی جەماوەریی، ئامادە دەکات. ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ، خولی دووەمی هەڵبژاردن لە نێوان مەسعوود پزیشکیان و سەعید جەلیلی بەڕێوە دەچێت. مەسعوود پزیشکیان کاندیدی ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆی ڕژیم و کەرتی تایبەتی زیانلێکەوتووە و سەعید
جەلیلیش نوێنەری بەرەی پایەداری، ئەنجومەنی حوجەتییە، دەزگای وەلایەتی فەقی و بازنەی بەرتەسکی دەسەڵاتە.
ئۆپۆزیسیۆنی نێوخۆی ڕێژیم کە بە “نا“ی بەهێز و لێبڕاوانەی جەماوەر تووشی شۆک بووە، بایکۆتی هەڵبژاردن بە دەرئەنجامی “تووڕەیی” جەماوەر دادەنێت و خەڵک لە سەرکەوتنی“تاڵیبان” لە ئێران، لە ئەگەری سەرکەوتنی سەعید جەلیلی، دەترسێنن. ئەوان خۆیان وەک نەزانێکی سیاسیی دەردەخەن و خۆ لە ڕاستییەکان دەبوێرن و نایانەوێت ئەوە قبووڵ بکەن کە دەسەڵاتی تاڵیبان و هەژموونی داعش و زاڵبوونی فاشیزمی ئایینی بەسەر ئێراندا، لە ٤٥ ساڵ لەمەوبەرەوە بە هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی، دەستی پێکردووە. ئەوان نایانەوێت ئەوە قبوڵ بکەن کە ڕژێمی فاشیستی ئیسلامی ئێران، یەکەم مۆدێلی داعش و تاڵیبان بووە نەک بە پێچەوانەوە. ئەوان نایانەوێت ئەوە قبووڵ بکەن کە لە ماوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، هەموویان بەکرێگیراوی فاشیزمی ئایینی و تاڵیبانی خوێنڕێژ و داعشی بێبەزەیی بوون. بەڵام کۆمەڵانی خەڵکی ئێران، جینایەتەکانی تاڵیبانی شیعە بە ڕێبەرایەتی خومەینی لە دەیەی سەرەتای شۆڕش، کوشتارەکانی دەیەی ٦٠، کۆمەڵکوژی هەزاران زیندانی سیاسی لە هاوینی خوێناوی ساڵی ١٣٦٧، لە چەندین ساڵ درێژەی شەڕی بێهوودەی ئێران و عێراق بە دروشمی “شەڕ، شەڕ” تا نەهێشتنی فیتنە لە جیهان“یان کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و کەمئەندام بوونی چەند میلیۆن سەربازی ئێرانی و وێرانبوونی بەشێکی زۆری وڵات، لەبیرنەکردووە. خەڵکی ئێران ڕێبەریکردنی عەلی خامنەیی، شوێنکەوتووی سەید قوتبی سەلەفی و میسباح یەزدی کۆنەپەرستیان لە قەتڵە زنجیرەییەکان، تیرۆرەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات، مەرگی بێدەنگی ناو زیندانەکان، گەشتە بێبەزەییەکانی ئیرشاد لە سەر شەقامەکان، هێرشی شیمیایی بۆ سەر خوێندنگاکانی کچان، وێرانکردنی تەواوەتی ئابووریی وڵات بە بیانووی بێ ناوەڕۆک و بێبنەمای“دژایەتیکردن لەگەڵ پاوانخوازی” و ئاراستەی بێ ئاکامی بەرەو ڕۆژهەڵات، کوشتاری بێبەزەییانەی خەڵک لە مانگی بەفرانباری ٩٦، خەزەڵوەری ٩٨ و کوێرکردنی چاوی کچان و کوڕانی لاو لە نیوەی دووەمی ١٤٠١، لە سەردەمی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی “ژن، ژیان، ئازادی“یان، لەبیر
نەکردووە. کەسانی وەک سەعید جەلیلیەکان، خەتی ڕێبەریی بەرەوپێش دەبەن و مەسعوود پزیشکیەکانیش ڕەنگ و ڕواڵەتێکی دیکەی پێدەبەخشن. خەڵکی ئێران ئەمە زۆر باش دەزانن.
. ئەوان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەوپەڕی ئاگاییەوە “بزووتنەوەی بایکۆتی هەڵبژاردن“یان بەرەوپێش بردووە و لە حکوومەتی ئیسلامی توڕە نین، بەڵکوو لێی تێپەڕ بوون.کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لەسەر بەستێنی “بزووتنەوەی بایکۆتی هەڵبژاردن“، لە درێژەی نافەرمانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی و خۆڕاگریی “بزووتنەوەی ئازادپۆشی” و هەروەها پەرەسەندنی “بزووتنەوەی داواکاری تەوەر و چینایەتی“، لەپێناو ئێرانی سبەینێ دا خەبات دەکەن. ئەوان بۆ ئەم مەبەستە خۆیان ڕێکدەخەن و ئۆرگانە سەربەخۆکانی خۆیان پێکدەهێنن. ئەوان لەم ڕێبازەدا لە حکوومەتی مەزهەبی و هەژموونی ئایین بەسەر ئۆرگانە حکومییەکان و پەروەردە و دادوەریدا، تێپەڕ بوون. چیتر پەیڕەوی لە مەزهەبی فەرمی ناکەن و باوەڕیان بە ئازادیی ویژدانی گشتی هەیە. ئەوان لە پێناو مافی یەکسان بۆ هەمووان و مافی هاووڵاتیبوون بۆ سەرجەم ژنان و پیاوانی ئێران سەر بە هەر نەتەوە و ئایین و زمان و کولتوورێک، خەبات دەکەن. ئەوان خەریکی خۆڕێکخستن و ئامادەکارین بۆ شکڵ پێدان بە نیزامی داهاتووی وڵات و یاسای بنەڕەتی ئەو نیزامە، بە دەنگی هەمووان و بەشێوەی نهێنی و یەکسان بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا. ئەوان لەپێناو ڕێکخستنەوەی ئابووری ئێران و گەشەی ئابووری وڵات لەسەر بنەمای بەرژەوەندی زۆرینەی خەڵک، لەپێناو ناوچەیەکی دوور لە شەڕ و نەفرەت و خوێنڕشتن، پێکەوە ژیانی خوشک و برایانەی سەرجەم هاوچارەنووسەکانیان لە وڵاتەکانی دراوسێ و هەروەها ناوچەیەکی بەری لە چەکی ئەتۆمی دا، خەبات دەکەن. ئێمە لەم ڕێبازە شکۆدار و پڕ لە شانازییەی کۆمەڵانی ئێراندا، لەم “نا” شکۆمەند و چارەنووسسازە و لەم “بزووتنەوەی بایکۆتی هەڵبژاردنە“دا هاودەنگ و پاڵپشتی شێلگیری خەڵکی ئێرانین.
بڕووخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
سەرکەوتوو بێ شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران
بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران ( ڕاهی کارگەر)
سێشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣/ ٢ی ژولای ٢٠٢٤