ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی شاره‌كانی باب، ڕاعی، جندرێس، ئه‌عزاز و عه‌فرین له ڕۆژئاوای كوردستان دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا له ئاست ئه‌گه‌ری ڕێكه‌وتنی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا و ناڕوونی چاره‌نووسیان ناڕازین و ڕۆژی ڕابردوو له چه‌ند شاری ڕۆژئاوای كوردستان دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كرد. ناڕازیان پاش تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی توركیا پێنج كه‌سیان كوشت و ئاڵای توركیایان داگرت و ئاگریان دا. میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕایانگه‌یاندووه كه چه‌ندین كه‌س له تێكهه‌ڵچوونی سه‌ربازی نێوان چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریه و ئه‌رته‌شی توركیا كوژران و بریندار بوون و ده‌وڵه‌تی توركیا فه‌رمانی به كارمه‌نده‌كانی داوه به زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه و سووریه به‌جێبێڵن.