207
به‌یانی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران بۆ سێزده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٥ له سه‌دی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی په‌یمانكار، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.