40
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له جاده‌ی نێوان گوندی نگوور بۆ شارستانی نیكشار ئۆتۆمبێلی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچیان دایه به‌ر ده‌سترێژی گوله و سێ كه‌سیان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به گومانی هه‌بوونی مادده‌ی هۆشبه‌ر ئۆتۆمبێلی به‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو منداڵ به ناوه‌كانی سه‌درا ڕه‌ئیسی” ته‌مه‌ن ٦ ساڵ و “حیسام ڕه‌ئیسی” ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ، هه‌روه‌ها دایكیان به ناوی “سۆمه‌یه ڕه‌ئیسی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه فیشه‌كی به‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه.