ئاگردانی دارستانه‌كانی داڵاهوو له‌ كرماشان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی پووشپه‌ڕ، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی داڵاهوو له‌ پارێزگای كرماشان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه‌ ئاگر درا.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ده‌یان كه‌سی خۆبه‌خش هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژینگه‌پارێزانی شارستانی داڵاهوو، به‌ كه‌مترین ئیمكانات هه‌وڵی كونتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ ئه‌ده‌ن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی فڕۆكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ و شنه‌ی با، ئاگره‌كه‌ له‌ پێشڕه‌وی دایه‌ و هێشتا نه‌كوژاوه‌ته‌وه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌یان هێكتار مێرگ و دارستانی شاره‌كانی ئه‌یوان، شاباد، داڵاهوو، سه‌رپولی زه‌هاو، ڕه‌وانسه‌ر، جوانڕوو، پاوه‌، سه‌لاسی باوه‌جانی و مه‌ریوان له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست سووتێندراوه‌ و له‌ نێو چووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net