17
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری كرماشان له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی بانگه‌وازێك كه له ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاو كرابوو، بڕیار بوو كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی خانه‌نشینكراوانی كرماشان به‌ڕێوه بچێت. ڕۆژی ڕابردوو خانه‌نشینكراوان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.