ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی ناوچه داگیركراوه‌كانی باكوور و باكووری ڕۆژئاوای سووریه دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته به شه‌ڕ هاتن.
له ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش ده‌ستدرێژه‌ی پیاوێكی سووری بۆ سه‌ر كچێكی منداڵی تورك، شه‌پۆلێك له نه‌فره‌ت و توڕه‌یی له نێو خه‌ڵكی توركیا ساز بووه و ماوه‌ی چه‌ند شه‌وه توركه فاشیسته‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر دووكان و خانووی ئاواره سوورییه‌كان و ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ده‌ده‌ن. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا، ده‌روازه سنوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سووریه داخستووه و ٤٧٤ كه‌سیان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه، خه‌ڵكی ناوچه داگیركراوه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان به دروشمی توركیا بڕۆ ده‌ره‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی چه‌ند شار و پێنج سه‌ربازی توركیان كوشت و چه‌ندین كه‌س له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا بریندار كراون.