“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی یه‌زد كه ١٧هه‌مین ساڵی به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كات، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وی زیندان كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” ١٧ ساڵه له مافی مه‌ره‌خسی بێبه‌ش و چه‌ند جار له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه. ناوبراو لای ڕاستی جه‌سته‌ی ئازاری پێگه‌یشتووه و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، بێ وه‌رگرتنی ده‌رمانی پێوه‌یست گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه زیندانی یه‌زد. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه تووشی نه‌خۆشییه‌كانی به‌رفه‌كی ده‌م، نینۆكی چاو، ئاسم، گورچیله و سیسته‌می گه‌وارشی بووه، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه ناده‌ن ده‌ستی به ده‌رمان پێویست بگات.