43
“ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، له نامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی “سامان یاسین” هونه‌رمه‌ندی به‌ندكراو له‌و زیندانه هۆشداری دا.
له نامه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌زا حائێری دا ئاماژه به دادگاییكردنی نادادپهرورانه و ناڕوونی چاره‌نووسی دۆسیه‌كه‌ی سامان یاسین، هه‌روه‌ها چه‌ند جار ئه‌شكه‌نجه دانی ئه‌و به‌ندكراوه له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی و زیندان كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی سامان یاسین هۆشداری ده‌داته ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و دزگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی و داوای ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ده‌كات.