ده‌ستپێكی خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری و بایكۆتكردنی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌یانی هه‌ینی ١٥ی پووشپه‌ڕ، خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری له‌ حاڵێكدا ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان و ئێرانه‌وه‌ به‌ به‌ربڵاوی بایكۆت كراوه‌ و بنكه‌كانی ده‌نگدان وه‌كوو خولی یه‌كه‌می ئه‌و گاڵته‌جاڕییه‌ چۆڵ و بێ ڕه‌ونه‌ق بوون.

وێڕای دابه‌شكردنی كارتی خه‌ڵاتی ٣٠٠ هه‌زار تمه‌نی و خۆراك له‌ نێو خه‌ڵك و گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان و ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكانی كرێكاری، خوێندكاری، سنفی، سیاسی و مه‌ده‌نی، به‌ندكراوانی سیاسی، حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی ئۆپۆزسیۆن شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمارییان بایكۆت كرد و به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، بنكه‌كانی ده‌نگدان چۆڵ و هۆڵن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net