گوشاری حكوومه‌ت بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و دادخوازان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ شاری سنه‌ گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و دادخوازان هاوردووه‌ تاكوو به‌ زۆره‌ملێ له‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری دا به‌شداری بكه‌ن.

به ‌وته‌ی هاونیشتمانیان، ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و دادخوازانی سنه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان حازر نه‌بن، ڕووبه‌ڕووی گوشاری زۆرتر ده‌بنه‌وه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا خێزانه هه‌ژاره‌كانی سه‌ر به‌ كۆمیته‌ی ئیمدادی ئیمام و ڕێكخراوی بێهزیستی خراونه‌ته‌ ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردن به‌شداری بكه‌ن تاكوو یارمه‌تیه‌كانیان نه‌بڕدرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net