24
ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی توركیا له ناوچه‌كانی ئامێدی و قه‌ندیل هێرشی كرده سه‌ر سه‌نگه‌ری كریلاكانی پ.ك.ك و شه‌ڕێكی قورس ڕوویدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی قورسی گه‌ریلاكانی پ.ك.ك و ئه‌رته‌شی توركیا، فڕۆكه و درۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته ناوچه‌كانی ئامیدی، بادینان و قه‌ندیلی به چڕی بۆردوومان كردووه. له ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌دا، دوو سه‌ربازی توركیا كوژراون و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها، دارستان و پووش و پاوانی ناوچه‌كه ئاگری گرت و زیانێكی زۆر به ژینگه گه‌یشت.