39
به‌ڕێوه‌به‌ری پێش‌گرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كانی ناوه‌ندی بێهداشتی كوردستان ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: له ساڵی ڕابردوودا ده كه‌س له‌و پارێزگایه به نه‌خۆشی تیراوێ تووش بوون.
ناسراوترین و به‌ربڵاوترین جۆری نه‌خۆشی تیراوێ، جۆری پیستیه كه شارومه‌ندان له ڕێگه‌ی په‌یوندی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گۆشتی ئاژه‌ڵ تووشی ده‌بن. جۆرێكی دیكه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه له ڕێگه‌ی خواردنی گوشت و هه‌ڵمژینی هه‌وا ده‌گوازرێته‌وه و سییه‌كانی تووشبوو له‌كار ده‌خات. ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی كوردستان سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه هۆشداری ده‌داته خه‌ڵك و داوا ده‌كات هاونیشتمانیان ڕێكاره‌كانی خۆپاراستن بگرنه به‌ر.