ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ڕانیه له هه‌رێمی كوردستان، دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم خۆپێشاندانیان كرد.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی توركیا هێزێكی زۆری نیزامی هاوردووه‌ته نزیك دهووك و بادینان و ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌ی دژبه گه‌ریلاكانی پ.ك.ك ده‌ست پێكردووه. ئه‌رته‌شی تورك هه‌ر ڕۆژ ناوچه شاخاوییه‌كانی قه‌ندیل، گۆهه‌رزێ و پێنجوێن بۆردوومان ده‌كات و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه دا ده‌یان هێكتار دارستان له ئاگر دا سووتاوه و دانیشتووانی چه‌ند گوند ناچار به چۆڵكردنی خانووه‌كانیان بوون. بێده‌نگی حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق له ئاست پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و داگیركردنی به‌شێكی زۆر له خاكی هه‌رێمی كوردستان، توڕه‌یی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن داگیركه‌ران له عێراق بچنه ده‌ره‌وه.