كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و فه‌رهه‌نگی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی پووشپه‌ڕ، بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ئازادی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و فه‌رهه‌نگی له‌ شاره‌كانی كرماشان، تاران، ئه‌هواز و شووش به‌ پێی ڕه‌واڵی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net