60
بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی مهاباد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، له سه‌ر مه‌زاری نه‌مر “په‌یمان گه‌ڵوانی” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی مهاباد به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕشی ژینا، وێڕای ڕێزلێنان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.