“وریشه مورادی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، له په‌یامێكدا وێڕای ئیدانه‌كردنی حوكمی سه‌پێندراوی ئێعدام به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، پشتیوانی خۆی له‌و چالاكه كرێكارییه به‌ندكراوه ده‌ربڕی.
له به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه، شه‌ریفه گیان هه‌واڵی سه‌پاندنی سزای ئێعدام یه‌ك ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری، نیشانه‌یه‌كی ڕوونه بۆ دژایه‌تی حكوومه‌تی دژه ژنی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ژنانی كۆمه‌ڵگا، به تایبه‌ت ئێمه كه له بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی دا هێز و توانای بێ وێنه‌ی خۆمان به ده‌سه‌ڵات نیشان دا. هاوڕێ خۆشه‌ویستم هه‌ردووكمان باش ده‌زانین سزای ئێعدام هیچ كات نه‌یتوانیوه ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆره‌كان زیمانهت بكات. تۆش یه‌كه‌مین و دوایین ژن نیت كه به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوی، ئه‌مه بزانه كه دیواره‌كانی زیندان ناتوانێت ڕێگه له یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزیمان بگرێت چوونكه ئه‌وانه‌ی هاوردهردن خه‌می یه‌ك باش ده‌ناسن و ده‌توانن ساڕێژی بكه‌ن.