135
ڕێكخراوی “سی.پی.تی” له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی توركیا به مه‌به‌ستی داگیركردنی به‌شێك له خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌رته‌شی ڕه‌وانه‌ی چه‌ندین ناوچه كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ده‌وڵه‌تی تورك زیاتر له ٣٠٠ تانگ و زرێپۆشی له‌گه‌ڵ هه‌زار سه‌رباز له چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان جێگیر كردووه. ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت له ناوچه‌ی شیلادزێ تا دێره‌لووك و بامه‌ڕنی، له بامه‌ڕنی تاكوو كانی ماسی و باتیڤا داگیر بكات و ناوچه‌یه‌كی ئه‌من له نێوان خۆی و ده‌وڵه‌تی عێراق ساز بكات. هه‌روه‌ها ئه‌رته‌شی توركیا بنكه‌ی نیزامی له كێوڕه‌شی برادۆست درووست كردووه و هێزێكی زۆری نیزامی له به‌رواری سه‌روو جێگیر كردووه.