به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كه‌شاوه‌رزانی پارێزگای كوردستان له ئاست نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ناڕازین و ده‌ڵێن: چی تر گه‌نم ناچێنن و خۆراكێك ده‌چێنن كه پێویستی به كڕین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بێت و خۆیان به ئاسانی له بازاڕه‌كاندا بیفرۆشن.
له ساڵانی ڕابردوودا، په‌رداخت نه‌كردنی پاره‌ی جووتیاران له كاتی خۆی دا، بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ كه‌شاوه‌رزان و به تایبه‌ت به‌رهه‌مهێنه‌رانی گه‌نم، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه به‌شێكی زۆر له جووتیاران ناچار بوون له جیاتی گه‌نم به‌رهه‌می دیكه‌ی كه‌شاوه‌رزی بچێنن. پارێزگای كوردستان پێشتر به به‌رهه‌مێهنانی چوار ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار تۆن گه‌نم ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و خۆراكه گرینگه له ئێران دا بووه، به‌ڵام ئێستا مافییا ده‌وڵه‌تییه‌كان ڕێگه‌یان له گه‌شه‌كردنی كه‌شاوه‌رزی ئه‌و پارێزگایه گرتووه.