24
چاره‌نووسی “هاجه‌ر سه‌عیدی” چالاكی كرێكاری و مافی ژنان كه ٨ مانگ و ٢٠ ڕۆژ له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ حوكمی زیندانه‌كه‌ی له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سنه تێپه‌ڕ كردووه، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“هاجه‌ر سه‌عیدی” له ڕێكه‌وتی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٢، هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری شاری سنه كه بۆ دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو، “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” ڕۆیشتبوو، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی له ڕێگه‌ی درووستكردنی گرووپی كۆمۆمنیستی” و “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ یه‌ك ساڵ كه‌م كرایه‌وه.