30
كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕوودبار، له ڕۆژی ٦ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرتووه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، واژۆكردنی گرێبه‌ست به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، درووستكردنی ڕێكخراوه‌ی كرێكاری سه‌ربه‌خۆ، پێدانی مافی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.