36
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی كه‌مپی مه‌خموور له هه‌رێمی كوردستان دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم و داگیركردنی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری دهۆك خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی كه‌مپی مه‌خموور به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “بژی به‌رخۆدان” و “تۆڵه ده‌كه‌ینه‌وه” هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی جیددی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی توركیا بوون.