30
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، ڕێپێوانی خه‌ڵكی جووله‌مێرگ دژبه داگیركردنی شاره‌داری ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌ستی پێكرد و ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ به خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كۆتایی پێ هات.
ئه‌و ڕێپێوانه له‌لایه‌ن حیزبی ده‌م پارتی ڕێكخرابوو و سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، چالاكانی سیاسی، كرێكاری و سنفی تێدا به‌شدار بوون. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك و دانانی قه‌یووم له جێگه‌یان شه‌رمه‌زار كرد و ڕایانگه‌یاند كه كێشه‌ی خه‌ڵكی جووله‌مێرگ كێشه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخوازی توركیایه و داگیركردنی شاره‌داری جووله‌مێرگ، زه‌وت كردنی ئیراده‌ی خه‌ڵكه و قبووڵ ناكرێت.