بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕ، لە کاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵی كاسبكاران له گوندی تاژانده‌ره‌ی شنۆ، كه‌سێك بە ناوی “ڕامین مورادی” گیانی له‌ده‌ست دا و چەند كه‌سی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
بە وته‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی سپای پاسداران به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له كاسبكاران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌یان له گوندی “تاژانده‌ره”ی شنۆ و پاش ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه ده‌ستبه‌سه‌ریان بكه‌ن، شه‌ڕ له نێوانیان دا هاتووه‌ته ئاراوه و هێزه‌كانی سپا به چه‌كی قورس خانووه‌كه‌یان داوه‌ته به ده‌ستڕێژی گوله. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كه‌سێك به ناوی “ڕامین مورادی” گیانی له‌ده‌ست داوه و چه‌ند شارومه‌ندی دیكه كه ناسناوی یه‌كێكیان “سه‌ردار عومه‌رزاده” بووه بریندار بوون. له‌و پێكدادانه‌دا ٨ كه‌س له هێزه‌كانی سپای پاسدارانیش بریندار بوون و كاسبكارێك هه‌ڵهاتووه.