كارزاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی زاكانی له‌ شاره‌داری تاران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی پووشپه‌ڕ، سه‌د هه‌زار شارومه‌ندی دانیشتووی تاران كارزارێكیان بۆ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی زاكانی، شاره‌داری تاران ده‌ست پێكرد.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌د هه‌زار شارومه‌ندی تارانی خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی زاكانی بوون، “عه‌لی ڕه‌زا نادعه‌لی” وته‌بێژی شۆرای شاری تاران ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ زاكانی درێژه‌ به‌ كار و چالاكییه‌كانی ئه‌دات و ئه‌و كارزاره‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی شاره‌داری نابێت. زاكانی شاره‌داری تاران له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا فه‌رمانی به‌ درووستكردنی چه‌ندین مزگه‌وت له‌ پاركه‌كانی تاران و بڕینه‌وه‌ی ده‌یان دره‌خت داوه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ڵكی تاران چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ بردووه‌ به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net