62
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ئه‌لیه‌وم، ١٢ په‌نابه‌ری سووری له بیابانه‌كانی وڵاتی ئه‌لجه‌زایه‌ر به‌هۆی تینوویه‌تی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ١٢ په‌نابه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی دیمه‌ش، حه‌سه‌كه و حه‌له‌ب له سووریه، به‌هۆی بێ ئاوی و سه‌رگه‌ردانی له بیابانه‌كانی ئه‌لجه‌زایه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و پێنج كه‌س ونبوون و چاره‌نووسیان نادیاره. شایانی باسه كه دوو كه‌س له گیانبه‌ختكردووان منداڵانی ته‌مه‌ن ١٠ و ١٦ ساڵ بوون و شۆفێر و شاگرد شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش كه هه‌ڵگری په‌نابه‌ران بووه گیانیان له‌ده‌ست داوه.