له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی و كرێكاری له‌ سه‌قز و ئه‌رده‌بیل

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی سه‌قز به‌ ناوی “بێهرووز(دیاكۆ) عه‌له‌وی” و چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیل به‌ ناوی “ئه‌فشار موحێب” له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان ده‌ركراون.

لێژنه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش حوكمی ده‌ركردنی “دیاكۆ عه‌له‌وی” پاش ١٣ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه. پێشتر دادگای ئینقلابی سه‌قز له‌ دوو په‌روه‌نده‌ی ساخته دا ئه‌و چالاكه‌ سنفیه‌ی به‌ ٢٥ مانگ زیندان مه‌حكووم كردبوو. ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ش په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ی بۆ دیاكۆ ساز كردووه‌ و دوو هه‌فته پاش كۆچكردنی له‌ وڵات، هه‌موو حیسابه‌ بانكییه‌كانی به‌ فه‌رمانی دادستانی داخراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چالاكێكی كرێكاری شاغڵ له‌ كارخانه‌ی “ئارتا نه‌مین” به‌ ناوی “ئه‌فشار موحێب” پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری، له‌ ژێر گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌سه‌ر كار ده‌ركراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net