63
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی كافركێوی سه‌ر به پارێزگای ئیلام بۆ جارێكی دیكه له ئاگردا سووتا و زیانێكی زۆر به ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یشت.
ئەمساڵ چەند جار شاخی كافركێوی ئیلام ئاگری گرتووه و ڕووبەرێكی زۆر له دارستانەكانی ئه‌و شاخه له‌ناو چووه. چالاكانی ژینگه‌پارێز و خه‌ڵكی خۆبه‌خش ماوه‌ی دوو ڕۆژه سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌ن و چه‌ند جار داوای یارمه‌تیان له ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم به‌رامبه‌ر به‌و بابه‌ته خۆی به به‌رپرسیار نه‌زانیوه.